پەیامی کورد... بە هۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە ئەلبانیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت
سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە بە هۆی هێرشی ئەلیکترۆنی ئێران بۆ سەر دامودەزگاکانی حکومەتەکەی، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران ڕادەگرێت.
ئادی ڕاما، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا ڕۆژی چوارشەممە (٧ی ئەیلوول) کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ڕۆژی ١٥ی تەممووز، هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ دامودەزگا حکومییەکانی ئەلبانیا کردووە بۆ ئەوەی "خزمەتگوزاری گشتی پەک بخات و زانیاری و ئیمەیلەکانی حکومەت بەدەست بهێنێت".
بەپێی قسەکانی سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا، "هێرشەکان سەرکەوتوو نەبوونە و ئێران بە ئامانجەکەی نەگەیشتووە."
حکومەتی ئەلبانیا ٢٤ کاتژمێری مۆڵەت بە دیپلۆمات و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئێران داوە بۆ ئەوەی خاکی ئەلبانیا بەجێهێڵن.
لەوکاتەوەی ئەندامانی ڕێکخراوی موجاهیدنی خەلقی ئێران لە ئەلبانیا نیشتەجێبوونە، پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە تێکچووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە