پەیامی کورد.... سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی کوەیت کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کوەیت لە هەولێر کرد و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤/٩/٢٠٢٢، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عوسمان داوود ئەلداوود، کونسوڵی گشتیی نوێی کوەیت لە هەرێمی کوردستان کرد و پیرۆزبایی لێ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت.
کونسوڵی گشتیی کوەیت، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان دەربڕی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە