بەگوێرەی راگەیندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لەماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوودا، لەهەولێر (٦) ملم، لەسلێمانى (٣٦) ملم ، لەدهۆک (٥١) ملم ، لەکەرکوک (٩) ملم و لەهەڵەبجەش (٤٨) ملم باران باریوە.
لەراگەیندراوەکەی کەشناسیدا ئاشکراشکراوە، کە لەئێستادا کۆی گشتى باران بارین لەهەولێر بووەتە (٣٢٠) ملم، لەسلێمانى بووەتە (٦٩٨)ملم، لەدهۆک بووەتە (٣٦٦)ملم، لە کەرکوک بووەتە (٢٣٩)ملم و لە هەڵەبجەش گەیشتووەتە (٤٥٥)ملم .
بڵاوکردنەوەی رێژی باران بارین لە پاش ئەوە دێت، کە دوێنێ (٢٢)ی نیسان، شەپۆلێکى باران بارینی بەخوڕ هەرێمى کوردستانی گرتەوە و لە هەندێک ناوچە تەرزە باری، بەراورد بەساڵانی ڕابردووش ڕێژەى باران بارین لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە