پەیامی کورد ... کۆنسوڵی گشتی ڕووسیا لە هەوڵێر ڤیکتۆر سیماکۆڤ ڕایگەیاند : تێکەڵی و هاوکاری نێوان ئەوان و کوردستان زۆر باشە و داواکاری پەرەپێدانی بواری چاند و هۆنەر و ئابووری بوو کە هەر چی زیاتر بایەخی پێبدرێت .
سیماکۆڤ هەروەها ڕایگەیاند کەرتی ئابووری کوردستان هەر چەندە بەرەو پێش دەچێت پێشکەوتنی زیاتر دەبینێت و ئێمە داوا دەکەین لە کەرتی هۆنەری و هەروەها بواری دیکەش لەگەڵ کوردستان دا کار بکەین .
کۆنسوڵی ڕووسیا هەروەها جەختی کردەوە کۆمپانیای زۆر گەورەی ڕووسی لە بواری ووزە و نەوت دا گازپرۆم و ڕووس نەوت ڕێکەوتنی دوور و درێژیان کردووە لەگەڵ کوردستان و بە کردنەوەی ئۆفیس لە هەولێر بە کارو چالاکییەکانی خۆیان بەردەوامی دەدەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە