پەیامی کورد... لە فەڕەنسا بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ خوار ١٥ ساڵ سنووردار دەکات
ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسا، رەشنووسی پرۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە تۆمارکردنی کەسانی خوار تەمەن ١٥ ساڵان لە پلاتفۆڕمەکانی تۆری کۆمەڵایەتیی و بەکارهێنانیان دەبەستێتەوە بە مۆڵەتی دایک و باوکەوە.
لە ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسادا، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە رەشنووسی ئەو پرۆژە یاسایەی ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی رق و کینەیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا.
لەو رەشنووسی پرۆژە یاسایەدا کە لە دانیشتنەکەدا پەسەند کرا، منداڵانی خوار تەمەن ١٥ ساڵ ناچار دەکرێن، مۆڵەت لە دایک و باوکیان وەرگرن تا لە پلاتفۆڕمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتییدا ناویان تۆمار بکرێت.
بەپێی ئەوەیش، پێویستە پلاتفۆڕمەکان سیستمێک بەکاربهێنن بۆ دڵنیابوونەوە لە تەمەنی بەکارهێنەران و پشتڕاستکردنەوەی وەرگرتن یان وەرنەگرتنی مۆڵەتی کەسانی بچووک لە دایک و باوکیان.
ئەو پلاتفۆڕمانەی پابەندی یاساکان نابن، بەسەدا یەکی داهاتیان لەسەرانسەری جیهاندا سزای داراییان بەسەردا دەسەپێندرێت.
هاوکات لەگەڵ پڕۆژە یاساکەدا، پلاتفۆرمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی، پەیامی خۆپاراستن بەرامبەر قسەی ناشرین و ستەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاودەکەنەوە.
هەروەها دایکان و باوکان دەتوانن داوا لە پلاتفۆڕمەکان بکەن بۆ هەڵپەساردنی هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی منداڵەکانیان کە لە خوار تەمەنی ١٥ ساڵەوەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە