پەیامی کورد... سێ كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی گەیشتنە كەناراوەكانی ئیسرائیل
ئەمڕۆ میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، سێ کەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمەریکی لە جۆری نیمیتز "Uss Nimitz" گەیشتنە کەنار دەریای سپی لە ئیسرائیل.
کەشتیی نیمیتز بە گرنگترین و ئاڵۆزترین ئامێری دروستکراوی دەستی مرۆڤ دادەنرێت کە قورسترین و گەورەترین کەشتیی جەنگیی جیهانە و 270 فڕۆکەی جەنگی هەڵدەگرێت و 4 فڕۆکە لە هەمان کاتدا دەتوانن لەسەر ئەم کەشتییە بفڕن، ئەمە و چەندین تایبەتمەندیی سەرسوڕهێنەر لە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆری نیمیتزدا هەیە و بە (دڕندەی دەریاكان) ناودێر كراوە و ڕوو لە هەر شوێنێک بکات، نەیارانی ئەمەریکا ترسیان لێ دەنیشێت.
جووڵاندنی کەشتییە زەبەلاحەکە، هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی پنتاگۆن بۆ سەر ئێران و حزبوڵای لوبنانی لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل و هەواڵدان بۆ کردنەوەی بەرەی دووەمی جەنگ، ڕاستەوخۆ ئەمەریکا بەشداریی جەنگەکە دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە