به‌پێی زانیاری و سەرچاوەی باوەڕ پێکراو ، سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی جاسوسی ده‌زگای زانیاری یه‌کێتیه و په‌یوه‌ندییه‌كی یێجگار باشی له‌گه‌ل لاهور جه‌نگی و ماڵباتی تاڵه‌بانیدا هه‌یه برایه‌کی سۆران عومه‌ر له ده‌زگای زانیاری سه‌ر به لاهور ده‌وام ده‌کات،
به‌پشت به‌ستن به زانیاریه‌كان ، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق عه‌لی باپیر له سۆران عومه‌ر توڕه‌یه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سۆران عومه‌ر جاسوسی بۆ لاهوور جه‌نگی و ده‌زگای زانیاری كردووه و عه‌لی باپیر سه‌ره‌تای نزیكبوونه‌وه‌ی لاهوور و سۆران عومه‌ر له ده‌زگای زانیاری ئاگاداری هه‌موو شتێك بووه به‌ڵام ئه‌میری كۆمه‌ڵ نه‌یزانیووه ده‌نگه‌كانی حزبه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه كه‌م ده‌كات و لاهوور ته‌زویریان به‌سه‌ردا ده‌كات
سه‌رچاوه‌ی ئەم زانیارییە دووپاتیكردۆته‌وه، باڵی نه‌هزه‌کانی نێو کۆمه‌ڵی ئیسلامی وتوویانه: عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌زانێت سۆران عومه‌ر جاسوسی لاهوره و عه‌لی باپیر بۆ هه‌ندێک كاری تایبه‌تی خۆی به‌کاری ده‌هێنێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشتر (حسن بابه‌کر) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی علی باپیر به هه‌ندێک له ئەندامانی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی وتووه: خۆری سیاسی سۆران له دوای ئه‌م خوله‌ی په‌ڕله‌مان کۆتایی پێدێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە