خامنەیی ووتارەکەی خۆی لە مەشهەد هەلوەشاندەوە

خامنەیی ووتارەکەی خۆی لە مەشهەد هەلوەشاندەوە

پەیامی کورد    ...    خامنەیی ووتارەکەی خۆی لە مەشهەد هەلوەشاندەوە 

مەراسیمی پێشکەشکردنی ووتاری عەلی خامنەیی کە هەموو ساڵ لە یەکەم ڕۆژی نەورۆز کاتی نوێ بوونەوە ساڵ بە شێوەی سۆننەتی لە شاری مەشهەد بەڕێوە دەچوو ، ئەمساڵ بە هۆی بڵاو کردنەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە لایەن خودی بەرپرسانی ئێرانەوە هەڵوەشێندرایەوە .

بە پێێ ڕاپۆرتێک ، دەفتەری عەلی خامنەیی ڕایگەیاند : مەراسیمی پێشکەشکردنی ووتاری عەلی خامنەیی کە هەموو ساڵێک لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ لە حەرەمی ئیمام ڕەزا بەڕێوە دەچوو ئەمساڵ بە هۆی هۆشداری گەلی تەندرووستییەوە بۆ پێشگرتن لە بەربڵاوبوونی نەخۆشی ڤیرووسی کۆرۆنا بەڕیوە ناچێت و سەرەکیترین هۆکاری ئەم نەخۆشییە بە هۆی خۆ پاریزییەوە ئەم سەفەرە ناکات

هەڵبەت لەم هەواڵە دا ئاماژەیەکی سەیر دراوە کە بە واتایەک لەوانەیە خامنەیی بۆ خۆشی تووشی ئەم ڤیرووسە بووبێت بەڵام لە بەر حاڵەتی ئەمنییەتی باس ناکرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە