ئۆكرانیا: هێزەكانمان لە ناوچەكانی دۆنێتسك لە پێشڕەویدان

ئۆكرانیا: هێزەكانمان لە ناوچەكانی دۆنێتسك لە پێشڕەویدان

پەیامی کورد... ئۆكرانیا: هێزەكانمان لە ناوچەكانی دۆنێتسك لە پێشڕەویدان


جێگری وەزیری بەرگریی ئۆكرانیا بڵاویكردەوە كە یەكەكانی وڵاتەكەی بەشێكی گوندی ئۆپیتنی نزیك شاری ئاڤدیڤكای ناوچەی دۆنێتسك-یان ڕزگار كردووە.
ئانا مالیار جێگری وەزیری بەرگریی ئۆكرانیا بڵاویكردەوە: لە گوندی ئۆپیتنی نزیك شاری ئاڤدیڤكا پێشڕەوییان كردووە و هێزەكانی بەرگرییمان، بەشێكی ئەم شوێنە نیشتەجێبوونەیان ڕزگار كردووە.

هەروەها مالیار باسی لەوە كرد كە سەربازانی ئۆكرانیا لە ماوەی یەك هەفتەی ڕابردوودا لە بەشێكی ناوچەكانی نزیك نۆڤۆمایۆرسكی ناوچەی دۆنێتسك سەركەوتنیان بەدەستهێناوە و لەو شوێنانەی كۆنترۆڵیان كردووە نیشتەجێبوون.

مالیار ئەوەیشی خستەڕوو كە سوپای وڵاتەكەی لە ناوچەكانی نزیك كلیشیڤكا و ئاندریڤكا بە ئاڕاستەی باخموت سەركەوتنی تۆمار كردووە و، لەو ناوچانەدا سوپا پێگەكانی ڕووسیای تێكشكاندووە.

وتیشی: "لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا دوو كیلۆمەتر چوارگۆشە بە ئاڕاستەی باخموت ڕزگاركراوە، لەو ئاڕاستەیەشدا تا ئەمڕۆ تێكڕا ٤٩ كیلۆمەتر چوارگۆشە ڕزگاركراوە".

هاوكات مالیار باسی لەوە كرد كە سوپای وڵاتەكەی لە بەری باشووریش لە ناوچەكانی نیشتەجێبوونی ڕۆبۆتینۆ و ڤێربۆڤی پێشڕەوی كردووە و، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕووبەرێكی ١،٥ كیلۆمەترچوارگۆشەیان ڕزگاركردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە