پەیامی کورد... سهرۆك بارزانی: هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان لە فڕۆكە و ناپاڵم بەهێزتر بوو و بەسەر زوڵمدا سەركەوت
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی پەیامێکی بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان لە فڕۆكە و ناپاڵم بەهێزتر بوو و بەسەر زوڵمدا سەركەوت.
ئهمڕۆ دووشەممە 24/4/2023 سەرۆک مەسعود بارزانی، لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان. ئەو كارەساتە زوڵمێكی گەورە و لاپەڕەیەكی تری دڕندەیی ڕژێمی بەعس بوو بەرانبەر گەلی كوردستان.
بەڵام هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان لە فڕۆكە و ناپاڵم بەهێزتر بوو و دواجار ئیرادەی كوردستان بەسەر زوڵم و داگیركاریدا سەركەوت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە