نەوزاد ھادی : پارتی ئەو ھێزەیە لە نەینەوا بڕیاری بەدەستەوەیە

نەوزاد ھادی : پارتی ئەو ھێزەیە لە نەینەوا بڕیاری بەدەستەوەیە
پەیامی کورد  ...  نەوزاد ھادی : پارتی ئەو ھێزەیە لە نەینەوا بڕیاری بەدەستەوەیە

بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا، کاکەیەکانی سنووری نەینەوا پشتگیری خۆیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی دووپات کردەوە و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتیش ووتی : پارتی ئەو ھێزەیە لەنەینەوا بڕیاری بەدەستەوەیە.

نەوزاد ھادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتی لە وتەیەکدا بۆ دەنگدەرانی دەڤەری کاکەیی ڕایگەیاند: پارتی لەگەڵ خەڵکە و ھەر بە بەھێزیش دەمێنێتەوە، چوونکە پارتی جێگەی خۆی لەناو جەماوەر کردووەتەوە، ئەوەیش بۆ ئیرادەی پارتی دەگەڕێتەوە کە لە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی سەرچاوەی گرتووە.

نەوزاد ھادی ووتیشی : داواتان لێ دەکەم ڕۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، چوونکە دەنگدان بە لیستی پارتی دەنگدانە بە خۆتان و پارتیش ھێزێکە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە لە پارێزگای نەینەوا.

لە مەراسیمەکەدا زۆربەی خەڵکی دەڤەری کاکەیی لە سنووری پارێزگای نەینەوا پشتگیری خۆیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی نیشاندا و بەڵێنیاندا ڕۆژی دەنگدان لیستی پارتی ھەڵبژێرن بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری خەڵکی ناوچەکە بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە