پەیامی کورد ... ئەمریکا : دانانیشین تاکوو ئێران هێرش بکاتە سەرمان
لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هەردوو وەزیرانی دەرەوە مایک پۆمپێئۆ و وەزیری بەرگری مارک ئێسپێر و هەروەها مایک میلی بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا لە فلۆریدا سەبارەت بە هێرشی ئەم ووڵاتە بۆ سەر مۆڵگەکانی گرووپی حەشدی شەعبی لە ناو خاکی عێراق بەشدارییان کرد و لەم میانەدا مایک پۆمپێئۆ ڕایگەیاند : ئێمە ڕاناوەستین تاکوو ئێران گیانی ژنان و پیاوانمان بخاتە مەترسییەوە .
هەروەها مارک ئێسپێر یش بە ئاماژەدان بە شیکاری ئەم هێرشە سەرکوەتووە لە دژی میلیشیاسەربازییەکان یاب بە ترامپ ڕاگەیاندووە ڕایگەیاند کە دەربارەی باقی خاڵەکان لەگەڵ ئرامپ دا قسە و باس و ووتووێژیان کردووە .
هەروەها ئێسپێر بە ووتنی ئەوەی کە ئەم هێرشە بە یارمەتی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف - ١٥ ەوە ئەنجام دراوە ووتی : لەم ئۆپراسیۆەندا ٥ ئامانج بۆمباران کراوە کە سێ ئامانجی لە باشووری عێراق و دوو ئامنجی دیکەی لە باشووری سووریا بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە