پەیامی کورد … لە کەنەدا ١٣٠ کەس بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما گیانیان لە دەست دا
ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەکەنەدا بۆ ٤٩ پلەی سیلیزی، زیاتر لە ١٣٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان کە زۆربەیان کەسانی بەتەمەن یان نەخۆش بوون، تۆمارکراوە.
رۆژی رابردوو، کەنەدا بەرزترین پلەی گەرمای لە مێژووی خۆیدا بۆ سێیەم رۆژ تۆمارکرد کاتێک پلەی گەرما لەو وڵاتە گەشتە ٤٩ پلەی سیلیزی، لەکاتێکدا پێشتر پلەی گەرما لەو وڵاتە لە ٤٥ پلەی سیلیزی تێپەڕی نەکردبوو.
ئەم شەپۆلە گەرمایە، ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای ئەمریکا و کەنەدای گرتوەتەوە و بەبڕوای پۆلیسیش گیان لەدەستدانی ٦٥ کەس لەشاری ڤانکۆڤەر، یەکێک لە هۆکارەسەرەکییەکانی بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەگەڕێتەوە.
شارەزایانیش ئاماژە بەوەدەکەن، گۆڕانی کەشوهەوا هۆکاری سەرەکی روودانی حاڵەت و دیاردە ژینگەیی و کەشوهەواییەکانە، بەتایبەتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە