پەیامی کورد ... ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە سەر ئاستی جیهان گەیشتە زیاتر لە ١ میلیۆن کەس .
ژمارەی قوربانیان بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە لە ئاستی جیهان ڕیژەکەی لە ١ میلیۆن کەس تێپەر بوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک ماڵپەڕی فەرمی ئاماری " وورد مەتر " کە دواهەمین ئاماری تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنای بە شێوەی کات و سات ڕاپۆرت دەدات ، ژمارەی قوربانیانی جیهانی کۆرۆنای زیاتر لە ١ میلیۆن کەس ڕاگەیاندووە .
پێشتر ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی نیگەرانی خۆی لەمبارەیەوە ڕاگەیاندبوو کە ئەگەر ووڵاتانی جیهان بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی هەنگاوی پێویستی ئەنجام نەدەن ، ئەوە ئەم ئامارە دەبێتە دوو بەرامبەر .
هەر بەگوێرەی ئامارەكان، ئەمریكا یەكەمین ووڵاتە كە زۆرترین مردن بە كۆرۆنای تێدا تۆماركرابێت بە جۆرێك ٢٠٩ هەزار و ٢٧٣ كەس لەو ووڵاتە مردوون، دواتریش بەرازیل دێت كە ١٤١ هەزار و ٥٠٣ كەس گیانیان لەدەستداوە بە ڤیرووسەكە، سێهەمین وڵاتیش هندستانە كە ٩٥ هەزار و ٧٥ كەسی توشبوی كۆرۆنا مردوون، پاشان مەكسیك دێت كە ٧٦ هەزار و ٢٤٣ كەسی تووشبوو مردوون، بەریتانیاش لە پێنجەمین ریزبەندی ئەو ووڵاتانە دێت كە زۆرترین ژمارەی مردن بە ڤیرووسەكەی تێدا تۆماركراوە كە ٤١ هەزار و ٩٨٨ هاووڵاتییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە