پەیامی کورد ... ڤیزای ئەمریکا بۆ هەموو ووڵاتانی جیهان ڕاگیرا .
بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا، ئەمریكا پێدانی ڤیزا لە گشت باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەكانی لە سەرانسەری جیهان رادەگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: "بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا، كاروباری پێدانی ڤیزا لە گشت باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەكانی ئەمریكادا لە سەرانسەری جیهان ڕادەگرێت".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەش دەڵێت: "بەڵام وەزارەتی دەرەوە بەردەوام دەبێت لە هەڵسەنگاندنی داواكاری تایبەت بۆ پێویستی گەشتكرن و خزمەتگوزارییەكانی بۆ هاووڵاتیانی ئەمریكی".
وەزارەتەكە ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە باری نائاساییان هەیە و ئەوانەی وادەی چاوپێكەوتنیان بۆ ڤیزای ئەمریكا بۆ دانرابوو، سەردانی ماڵپەری فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ووڵاتەكانیان بكەن تا دووبارە وادەیەكی دیكەیان بۆ دابنرێت.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باسی لەوەكردبوو كاروباری خزمەتگوزاری لە باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكانیدا كەمدەكاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە