پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی هێرشەکانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له زنجیره تویتێكدا هێرشه‌كانی په‌كه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به توندی ئیدانه ده‌كات.
له یه‌كێك له تویته‌كانیدا، مه‌سرور بارزانی دووپاتیكرده‌وه، "به‌تووندی هێرشی شەوی رابردووی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری ئامێدی سەرکۆنە ده‌كه‌ین. لەم ماوەیەدا، سێ پێشمەرگە و ئەفسەری ئاسایش، لە سەر دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراون".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌م هێرشانەی پەکەکە و هەوڵەکانیان بۆ دەستێوەردان و خۆخزاندنە نێو خۆپێشاندانی ئاشتییانەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە