نییەتی ترامپ بۆ ووتووێژ دەربارەی کۆنترۆڵی چەک لەگەڵ ڕابەرانی جیهان

نییەتی ترامپ بۆ ووتووێژ دەربارەی کۆنترۆڵی چەک لەگەڵ ڕابەرانی جیهان

پەیامی کورد     ...    نییەتی ترامپ بۆ ووتووێژ دەربارەی کۆنترۆڵی چەک لەگەڵ ڕابەرانی جیهان .

سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند : دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بە نیازە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ، شی جینپینگ ، بۆریس جۆنسۆن ، و هەروەها ئیمانۆئێل ماکرۆن ، ڕابەرانی ڕووسیا ، چین ، بەریتانیا و فەڕەنسا دیدار و چاوپێکەوتن بکات سەبارەت بە کۆنترۆڵی چەک لە جیهاندا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، ترامپ دەیەوێت لە دیداری خۆی لەگەڵ ٥ ووڵاتی ئەندامی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەکان بۆ پێشکەوتن لە سەر بابەتی ڕێکەوتننامەی سێ لایەنەی کۆنترۆڵی چەک و تەقەمەنی لەگەڵ ڕووسیا و چین کەڵک وەربگرێت .

بەرپرسێکی پلە باڵا لە دەفتەری سەرۆککۆماری ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە : ویلایەتەیەکگرتووەکان لەم دەرفەتە کەڵک وەردەگرێت تاکوو ڕووسیا و چین بخاتە چوارچێوەی کۆنترۆڵی نێودەوڵەتی چەک و تەقەمەنی و پێشگرتن لە کێبڕکێیەکی زۆر پڕ بەهای چەک و تەقەمەنی دابنێت .

بەرواری چاوپێکەوتن و دیداری ڕابەرانی ٥ ووڵای هێشتا دیاری نەکراوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە