هەناردەكردنی گەنم لەنێوان پۆڵەندا و ئۆکرانیا دەست پێدەكاتەوە

هەناردەكردنی گەنم لەنێوان پۆڵەندا و ئۆکرانیا دەست پێدەكاتەوە

پەیامی کورد... هەناردەكردنی گەنم لەنێوان پۆڵەندا و ئۆکرانیا دەست پێدەكاتەوە

وەزیری کشتوکاڵی پۆڵەندا ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ ئۆکرانیا گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی گواستنەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا.

ئەمڕۆ سێشەممە رۆبەرت تیلۆس وەزیری کشتوکاڵی پۆڵەندا ئاماژەی بەوەكرد: لەگەڵ ئۆکرانیا دووبارە رێککەوتنیان کردووە و شەممەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی گەنم لە رێگای وڵاتەکەوە دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: میکانیزمێکیان داناوە، تا یەک تەن گەنمیش لە پۆڵەندا نەمێنێتەوە و هەموو کاڵاکان لە رێگای پۆڵەنداوە دەڕوات.

ئەم رێكەوتنەش لە کاتێکدایە كە هەردوو وڵاتی پۆڵەندا و هەنگاریا بڕیاریاندا لەپێناو پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆ هاوردەکردنی گەنم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکە لە ئۆکرانیاوە قەدەغەبکەن.

شایەنی باسە بەهۆی گرفتی لۆجستی و (بارکردن و داگرتن و گواستنەوە) پڕبوونی کۆگاکانی پۆڵەندا نرخی دانەوێڵە لە بازاڕی ناوخۆییدا دابەزیووە و ئەمەش وایکرد جوتیاران خۆپیشاندان بکەن و وەزیری کشتوکاڵی پۆڵەندا ناچار بە دەست لەکارکێشانەوە بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە