ئەمەریکا : لە هەرێمی کوردستان دەمێنینەوە

ئەمەریکا : لە هەرێمی کوردستان دەمێنینەوە

پەیامی کورد... ئەمەریکا : لە هەرێمی کوردستان دەمێنینەوە

کونسوڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئیرڤن هیكس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمساڵیش سەردانی بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی بۆ هه‌رێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

باسی لەوەشكرد: هاتنی بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا بۆ هه‌رێمی کوردستان و بنیاتنانی گەورەترین كونسوڵخانەی وڵاتەکەمان، مانای ئەوە دەدات کە ئێمە له‌ هەرێمی کوردستان ده‌مێنینه‌وه‌.

لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا ئیرڤن هیكس: ئاماژەی كرد بە رێککەوتنی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و وەزارەتی پێشمەرگەو ووتیشی دەمانەوێت پێشمەرگە لەسەر پێی خۆی بوەستێت و رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش ببێتەوە وە ئەگەر هەڕەشەکانی داعش کۆتایی پێبێت ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەو خەڵکەی ئاوارەبوونە دەتوانن بۆ زێدەی خۆیان بگەڕێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە پێشوازی لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ تیمی سەربازی خۆمان دەکەین، بۆ ئەوەی هەڕەشەکانی داعش دووبارە نەبێتەوە و لە پاراستنی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە دڵنیابین.

کونسوڵی گشتی ئەمەریکا دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و واشنتن ئاماژەی بەوەدا: ساڵی رابردوو چەندین بەرپرسی باڵای ئەمەریکا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و ئەمساڵیش ئەو سەردانانە بەردەوام دەبن و ئەو پەیوەندی و تێکەڵاوییەی ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیەتی لە ئاستی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێسدایه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە