عێڕاق.. هێرشکرایە سەر چێشتخانەیەک

عێڕاق.. هێرشکرایە سەر چێشتخانەیەک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا، لە رێگەی بۆمبێکەوە هێرشکرایە سەر چێشتخانەی (KFC).

ماڵپەری شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسی عێراقەوە بڵاویکردەوە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری 2024، بە بۆمبێک هێرشکرایە سەر چێشتخانەی (KFC) لە شەقامی فەڵەستین کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا".

ئەوەشی خستەڕوو، " دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە، بەهۆی بۆمبەکەوە زیانی ماددی دروستبووە، بەڵام رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە