هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە

هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە

پەیامی کورد    ...   دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و تا 23ی ئەم مانگەش مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.

هەروەها لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ڕاگەێندراوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا بڕی 522 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە