پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی کوێت کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی دێسامبری ٢٠٢٠، دیوانی شاهانەی كوێت بڵاوی كردەوە كە شێخ ناسڕ سەباح ئەحمەد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوێت و وەزیری بەرگریی پێشووی وڵاتەكە، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شێخ ناسڕ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح لە ژیانیدا چەندین پۆستی باڵای وەرگرتووە، لە ناویاندا وەزیری بەرگری لە ساڵی ٢٠١٧ و وەزیری کاروباری دیوانی شاهانە لە ٢٠٠٦ و راوێژکاری تایبەتی وەلی عەهد لە ساڵی 1999دا.
شێخ ناسڕ کوڕی گەورەی میری پازدەهەمی کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح، لە ساڵی ١٩٤٨ لەدایک بووە و ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی دیوانی شاهانە، سبەی دووشەمە، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی لە شاری کوەیت بەڕێوە دەچێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە