بۆ ماوەی دوو هەفتە هەموو فڕینە نێودەوڵەتییەکان لە عەرەبستان ڕادەوەستێت

بۆ ماوەی دوو هەفتە هەموو فڕینە نێودەوڵەتییەکان لە عەرەبستان ڕادەوەستێت

پەیامی کورد     ...    بۆ ماوەی دوو هەفتە هەموو فڕینە نێودەوڵەتییەکان لە عەرەبستان ڕادەوەستێت 

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەم ووڵاتە بڕیاریان داوە لە پەیەوەندی لەگەڵ بەربڵاو بوونی ڤیرووسی کۆرۆنا ، هەموو فڕینەکانی نێودەوڵەتییەکانی خۆی بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕابگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم وەزارەتخانەیە لە تویتەری خۆیدا بڵاوی کردەوە و ڕایگەیاند : دەوڵەتی پاشایەتی بڕیاریداوە ، فڕینە نێودەوڵەتییەکانی بۆ ماوەی دوو هەفتە وەکوو بەشێک لە هەوڵەکانیان بۆ بەرگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤیرووسی کۆرۆنا ڕاگرت .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی تەندرووستی عەرەبستانی سەعوودی ڕاپۆرتی داوە کە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لەو ووڵاتەدا گەیشتووەتە زیاترلە ٤٥ کەس 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە