پەیامی کورد.... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات
ئهمڕۆ شەممە 27ی کانوونی دووەمی 2024، لە سەڵاحهدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی کرد.
دوای پەلامارە بێ پاساوە موشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ماڵی شەهید پێشڕەو مەجید دزەیی، کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و ژینای کچی تەمەن یازدە مانگ، هەروەها بریندار بوونی هاوسەر و کوڕەکانی و شەهید و بریندار بوونی چەند هاوڵاتییەکی سڤیل، ئهمڕۆ سهرۆك بارزانی پێشوازیی له كهسوكاری شههید پێشڕهو دزهیی كرد.
لەو دیدارەدا، سەرۆک بارزانی دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە خانەوادەی شەهید پێشڕەو ڕاگەیاند و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست، هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو تاوانە زوڵمێکی گەورە بوو بەرانبەر خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی و خەڵکی کوردستان کرا.
هەر لەو دیدارەدا کەسایەتی و تێکۆشەری دێرینی کوردستان بەڕێز موحسین دزەیی سوپاسی پشتگیری و هەڵوێستی سەرۆک بارزانیی کرد کە هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ئەو کارەساتەی بە خەمی خۆی زانیوە و هەروەها سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە مەڕاسیمی بە خاکسپاردنی شەهیدانی ئەو ڕووداوە کارەساتبارە کرد.
هەر لەو دیدارەدا بەڕێز عەبدوڵڵا مەجید دزەیی بەناوی خۆی و خانەوادە و هەر سێ برای شەهید پێشڕەو پێزانینی بۆ هاوسۆزیی سەرۆک نیشان دا و بەڵێنی ئەوەشی دا کە هەموویان لەسەر ڕێچکەی شەهید پێشڕەو دزەیی بۆ ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە