پەیامی کورد... یەکەم گەشتی ئاسمانی ناردنەوەی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕاگیرا و ئەنجام نەدرا
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، فڕۆکەیەکی تایبەت بڕیار بوو ئەمڕۆ لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی لەندەنەوە ژمارەیەک پەنابەر بگوازێتەوە بۆ کیگالی لە ڕواندا، ئەمەش دوای ئەوەی دادوەرەکانی بەریتانیا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەکان ڕەت کردەوە.
ئەمەش دوابەدوای ئەوەی سەدان خۆپیشاندەر لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیادا کۆبوونەوە، داوایان کرد کۆتایی بە پلانەکە بهێنرێت و یەکەم گەشتی ئاسمانیی کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، هەڵبوەشێنرێتەوە.
بەگوێرەی ڕێکخراوی "Care4Calais"، لەو فڕۆکەیەدا 31 پەنابەر هەبوون کە تا ئێستا تکتی 23 لەوان هەڵوەشاوەتەوە.
ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەشدا، لەناو دیپۆرتکراوەکاندا پەنابەری ئەلبانیا، عێراقی، ئێرانی و سووری هەبوون.
خۆپیشاندەران لافیتەگەلێکیان بەرز کردبووییەوە کە لێیان نووسرابوو، "نەخێر بۆ گەشتە ئاسمانییەکان"، "ڕێگە بە مانەوەیان بدەن"، "هیچ کەس نایاسایی نییە" و بەردەوام دروشمیان لە دژی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پریتی پاتڵ دەگوتەوە.
هەفتەی ڕابردوو، دادگای بەریتانیا داوایەکی بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤی ڕەت کردەوە، کە بۆ ڕێگری لە گەشتێکی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی پەنابەران، پێشکەشی دادگا کرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە