پەیامی کورد... شەپۆڵێكی باران بارین بەڕێوەیە
شەپۆلێكی بەهێزی دابارین ڕوو دەكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە.
(شاڵاو هیدایەت) كەشناس بڵاویكردۆتەوە، پێشبینی دەكەین لەمەودای (22 و 23 و 24) ی ئەم مانگە شەپۆڵێكی سەرتاسەری باران بارینی باش هەموو ناوچەكان بگرێتەوە بەكاریگەری و بڕی جیاوازو بەشێوەی دێمی و زستانی، لەئەنجامی چاڵاك بوونی نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست بەڕووی ناوچەكەدا هاوكات تۆپەڵە هەوایەكی شێداری مەداری لاواز تێكەڵ بەشەپۆل دەبێت.
لەناوەڕاست بۆ كۆتایی شەپۆڵەكە بەهۆی دابەزین و تێكەڵ بوونی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری باكور بەشەپۆڵ ئەگەری بەفربارین دەبێت بۆ ناوچە شاخاویەكان لەبەرزی 2000 مەترو بۆ سەرەوە لەئاست ڕووی دەریاوە ئەگەری بەفری زۆر باش هەیەو لەبەرزی 1500 مەتر لەئاست ڕووی دەریاوە بۆ سەرەوە ئەگەری بەفری باش هەیە لە بەرزی 1000 مەتر لەئاست ڕووی دەریاوە و بۆ سەرەوە بۆ 1500 ئەگەری بەفری كەم بۆ مام ناوەند هەیە بەو هۆیەوە لەبەشێكی ناو سەنتەری ناوچە شاخاویەكان ئەگەری بەفر بارین دەبێت.
پلەكانی گەرما لەناوەڕاست بۆ كۆتایی شەپۆڵەكە 3 ° تا 4 ° پلە دادەبەزێت و خێرایی با هەندێ كات زیاد دەكات بەخێرایی مام ناوەند، لەهەندێ شوێن ئەگەری بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو و تەرزەش هەیە.
لەگەڵ ئەمەشدا ئەگەری زۆرە لەم مانگەدا شەپۆڵێكی تری باران و بەفر دووبارە ڕوو بكاتەوە ناوچەكە تایبەت نزیك بۆ كۆتایی مانگ
لە كۆتاییدا ئەو كەشناسە دەڵێت، لەگەڵ هاتنی شەپۆڵەكانی دواتر بازنەی بەفر بارین زیاتر دادەبەزێ و بەرفراوانتر دەبێت لەهەفتەی كۆتایی ئەم مانگەو بەولاوە سەرماو توندو زستانی سەخت دەستپێدەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە