وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا: هێزەکانی ڕووسیا لە بێلاڕووسەوە گەیشتنە نزیک کیێڤ

وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا: هێزەکانی ڕووسیا لە بێلاڕووسەوە گەیشتنە نزیک کیێڤ

پەیامی کورد... وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا: هێزەکانی ڕووسیا لە بێلاڕووسەوە گەیشتنە نزیک کیێڤ

وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا لە بەری سنووری بێلاڕووسەوە بەرەو کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بەڕێکەوتون و لە تۆپبارانەکانیشیان بەردەوامن.

بە پێی تۆڕی هەواڵی Sky News، وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا ڕایگەیاندوە، هێزەکانی ڕووسیا کە بنکەی سەربازیان لە باڵی نزیک سنوورەکانی بێلاڕووسەوە هەیە بە فەرمانی بەرپرسانی کریملین بەرەو کیێڤ بەڕێکەوتن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆردوومانی ناوچەکانی دەرەوەی شاری کیێڤی پایتەختیان کردووە و ئەو هێرشانەش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پیادەی ڕووسیا ئەنجامدراون و لە دەریاشەوە هێرشی مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ئۆکراینا و دەوروبەری کیێڤی پایتەخت کراوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هێزەکانی ئۆکراینا بەرپەرچی هێزەکانی ڕووسیایان لە هەندێک ناوچەی دەوروبەری کیێڤ داوەتەوە و لە ئێستاشدا لە ئامادەیی تەواودان بۆ ڕووبەڕوو و بوونەوەی هەر هێرشێکی سەربازی بۆسەر کیێڤ.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەلیکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووسە لە ماوەی ڕابردوودا بەشداری پێکردنی هێزەکانی وڵاتەکەی خستووتە خزمت ڕووسیاوە و ئەگەری بەشداریکردنی ئەو هێرشەی بۆسەر ئۆکراینا بە کراوەی هێشتووەتەوە و پاش ئەو لێدوانەشی هێرشی مووشەکی ئاراستەی چەند ناوچەیەکی ئۆکراینا کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە