حاكم قادر حه‌مه جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێك بڵاو دەکاتەوە و ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك په‌یج به مه‌به‌ست رووزه‌ردانه هه‌واڵێكی درۆ ئامێز‌و نابه‌جێان به‌ناوی به‌نده‌وه له‌باره‌ی كه‌یسی شێوازی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك وڕووداوه نه‌خوازراوه‌كانی پاشكۆی ئه‌و پاشه‌كشه‌یه له‌شاری دوز خورماتوو له چه‌ند سایتێكی ڕووزه‌رددا بڵاوكردۆته‌وه، وئاوێته‌ی پرسی ڕیفراندۆمیان كردووه.
ده‌شڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه به‌نده بۆ هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك كه له قازانج و بۆ سه‌رخستنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان بێت ، له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س ولایه‌نێكه‌وه له‌داهاتوودا سه‌رپه‌رشتی كرابێت و بۆ ئاینده‌ش بكرێت بێ دوودڵی پشتگیری وپشتیوانی ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت ڕیفراندۆم كه‌مافێكی ڕه‌واو یاسایی ومرۆیی هه‌موو گه‌لێكه، له‌نێویاندا گه‌لی كوردیش مافی خۆیه‌تی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات،
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌نده به‌باوه‌ڕی ته‌واوه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورد خه‌باتی نه‌پساوه‌م بۆكردووه‌و ده‌نگیشم به‌ئاشكرا به‌ڵێ بووه له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا .
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، هاووڵاتییانی کوردستان چوونە سەر سندووقەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و رێژەی زیاتر لە %92ـی بەشدارووان دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق، دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە