ئەمریکا له‌هه‌وڵه‌كانی حکومەتی ئەنقەرە بۆ كڕینی سیستمی موشه‌كی (ئێس400) له‌روسیا نیگەرانەو لەو بارەوە هۆشداری دەداتە تورکیا.
بەرپرسێکی باڵای ئه‌مریكا بەرۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك)ی راگەیاندووە، کە حکومەتی واشنتۆن له‌هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ كڕینی سیستمی مووشه‌كی (ئێس400) له‌روسیا نیگه‌رانه‌و ئەگەری هەیە كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ( ناتۆ) هه‌بێت، هاوکات ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر توركیادا به‌دوورنه‌زانیوه‌و هەر لەو بارەوە هۆشداری داوەتە دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە.
رۆژنامەکە لەزاری ئەو بەرپرسە ئه‌مریكییەوە بڵاویشیکردووەتەوە، کە ده‌یانه‌وێت هاوكاری ئەنقەرە بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی باشترین جێگره‌وه به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه به‌رگرییه‌كانی ئەو وڵاتە.
جێی ئاماژەیە له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا حکومەتی ئەنقەرە گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ مۆسکۆ بۆ كڕینی سیستمی مووشه‌كی (ئێس400) واژۆکردو بڕیاریشه له‌ماوەی ئەمساڵدا وه‌ریبگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە