رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی بڵاویکردووتەوە کە قاسم سلێمانی ، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ، ده‌یه‌وێ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی به‌هێز له نێوان مالكی و عه‌بادی و عامری و حه‌كیم پێكبهێنێ.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی بڵاویكردووتهوه كه قاسم سلێمانی ، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی شیعه كۆبۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپهیمانهتیهك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن.
رۆژنامه‌كه پشتی بە میدیاكانی فه‌ره‌نسای بەستووە و زانیاری زیاتر دەدات كه قاسم سلێمانی دوو رۆژ به‌ر له ئه‌مرۆ له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبۆته‌وه.
هه‌روه‌ها میدیاكانی فه‌ره‌نسا له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به‌شداربووه له كۆبوونه‌وه‌كه گواستویه‌تییه‌وه ، تاران ده‌یه‌وێ هاوپهیمانهتییهكی فراوان له نێوان و مالكی و عه‌بادی و عامری و حه‌كیم ، شانبه‌شانی نوێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێكبهێنێ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە