زیاتر لە ٢٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە شاری مووسڵ و دورووبەری جێبەجێ بوون

زیاتر لە ٢٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە شاری مووسڵ و دورووبەری جێبەجێ بوون

پەیامی کورد  ...  هەندیک بەرپرسی عێراقی بە سکای نیوزیان ڕاگەیاندووە ، کە زیاتر لە ٢٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە شاری مووسڵ و دورووبەری ئەو هەرێمە جێبەجێ بوونە .

هەر بە پێی هەمان سەرچاوەی هەواڵ ئاشکرای کرد ، کە هێزەکانی ئەمریکا هەوڵ دەدەن هێزەکانی حەشدی شەعبی و هەروەها هێزەکانی دیکەی عێراقی لەو ناوچەیەی و لەو هەرێمانە دوور بکەنەوە .

هەروەها بەرپرسێکی پلەبەرز لەهەمان سەرچاوە ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا ٤ بنکەی نوێی سەربازییان لە هەرێمی جۆراوجۆردا لە باکووری عێراق ، بە چەکی پێشکەوتووەوە کردووەتەوە .

هەروەها دوای دامەزراندنی ٤ بنکەی نوێ ئەوان ٥ بنکەی دیکەش درووست دەکەن .

بە پێی زانیارییەکان حەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا بە هەمان شێوە بارەگای " کەی ١ " یان لە شاری کەرکووک جێبەجێ بوو و هێزە لەشکرییەکانی عێراقیان لەو ناوچەیە دوور کردووەتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە