نووری مالکی : ئەمریکا پێش دەرکەوتنی داعش لە چوارچێوەی ئەرتەشی عێراق دا کێشەی نایەوە

نووری مالکی : ئەمریکا پێش دەرکەوتنی داعش لە چوارچێوەی ئەرتەشی عێراق دا کێشەی نایەوە

پەیامی کورد    ...     نووری مالکی : ئەمریکا پێش دەرکەوتنی داعش لە چوارچێوەی ئەرتەشی عێراق دا کێشەی نایەوە

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ئەمریکای بەرپرسیاری درووستبوونی کێشە لە چوارچێوەی ئەرتەسی عێراق پێش داگیرکردنی بەشگەلێک لە عێراق لە لایەن گرووپی تێرۆریستی داعشەوە ناو برد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە الڕای " نووری مالکی " لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی العراقییە بە جەخت کردنەوە لەوەی کە چەکی ئەمریکا چەکێکی سیاسییە ووتی : ئەمریکا پێشنیارگەلێکی زۆری بۆ پاڵپشتی سەربازی لە ئەرتەشی عێراق خستووەتە ڕوو کە هیچ یەکێکیان سوودی نەبووە .

مالکی هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی کە لە جەرەیانی سەفەرێک بۆ کووەیت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتەدا دیدار کردووە و ئەو لە من دەربارەی مەبەستی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری ئیف ١٦ ی ئەمریکی پرسیاری کرد و ووتی : ئەو پێشنیاری بە من کرد کە ئەم فڕۆکە شەڕکەرانە نەکڕم چوونکە دەیووت کە ئێمە فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ١٨ ەمان لە ئەمریکا کڕێوە بەڵام هیچ سوودێکمان لی نەبینیوە هەروەها هەر مانگ وەکوو کرێی پارێزگاریکردنی بەوان زیاتر لە یەک میلیۆن دۆلار پارە دەدەین .

مالکی هەروەها ووتی : سەرۆکوەزیرانی کووەیت دەیووت کە لە کۆتاییدا بە ئەمریکییەکانمان ووت کە ئێمە ئەم فڕۆکە شەڕکەرانەمان ناوێت بیبەنەوە و وەکوو یارمەتییەک لە ئێمەی وەربگرن .

نووری مالکی هەروەها ووتی : سەرۆکوەزیرانی پێشووی کووەیت لەم دیدارەدا بە منی ووت کە ئەمریکییەکان پاڵپشتی ئێوە ناکەن و چەک و مووشەک بە ئێوە نادەن . هەر بەم هۆیەوە داعش یان هێنا چوونکە ئەوان هەموو جۆرە پاڵپشتی یەکی سەربازییان ڕاوەستاند و لە چوارچێوەی ئەرتەشی عێراق دا کێشە و ئاڵۆزییان درووست کرد 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە