لە لووتکەی وڵاتانی دراوسێی سووداندا داوای راگەیاندنی ئاگربەست کرا

لە لووتکەی وڵاتانی دراوسێی سووداندا داوای راگەیاندنی ئاگربەست کرا

پەیامی کورد... لە لووتکەی وڵاتانی دراوسێی سووداندا داوای راگەیاندنی ئاگربەست کرا


سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی سوودان، داوایان لە لایەنە شەڕکەرەکانی سوودان کرد کە ئاگربەست رابگەیەنن و دەست بە گفتوگۆی جیددی بکەن بۆ کۆتایی ھێنان بە ململانێکان.

ئەو بانگەوازە لە میانی لووتکەی سەرکردەکانی حەوت وڵاتی دراوسێی سوودان ھات کە لە قاھیرە پایتەختی میسر، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان مالیک عەقار بەڕێوەدەچێت.

سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە میانی لووتەکەدا راگەیاند "داوا لە لایەنە شەڕکەرەکانی سوودان دەکەین، شەڕ و پێکدادانەکان بوەستێنن و دەست بە گفتوگۆی جیددی بکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەست".

لای خۆیەوە سەرکۆماری سوودانی باشوور، سیلڤا کیر میاردیت لە میانی لووتکەکەدا، داوای کرد کە ئاگربەستی ھەمیشەیی لە سوودان رابگەیەندرێت و جەختی کردەوە لەسەری ئەوەی کە پێویستە چارەسەری ئەفریقایی بۆ کێشەکانی کیشوەرەکە بدۆزرێتەوە.

ماوەی چوار مانگە لە سوودان شەڕو پێکدادان لەنێوان سوپا و ھێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریھەڵداوە کە تا ئێستا بەردەوامە.

وەزارەتی تەندروستیی سوودان و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی رایانگەیاندووە کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکاندا، تا ئێستا بە سەدان کەس کوژراون و زیاتر لە سێ ملیۆن کەسیش روویان لە وڵاتانی درواسێی سوودان کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە