بەپەلە ... چاووش ئۆغلۆ : ئێمە توانیمان ئەو دەوڵەتەی کە فەڕەنسا و ئیسرائیل دەیانویست لە ڕوۆژئاوا بۆ کوردان درووستی بکەن هەڵیبوەشێنینەوە

بەپەلە   ...   چاووش ئۆغلۆ  : ئێمە توانیمان ئەو دەوڵەتەی کە فەڕەنسا و ئیسرائیل دەیانویست لە ڕوۆژئاوا بۆ کوردان درووستی بکەن هەڵیبوەشێنینەوە

پەیامی کورد    ...   چاووش ئۆغلۆ  : ئێمە توانیمان ئەو دەوڵەتەی کە فەڕەنسا و ئیسرائیل دەیانویست لە ڕۆژئاوا بۆ کوردان درووستی بکەن هەڵیبوەشێنینەوە 

مەولوود چاووش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەندامانی یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" پێكهێنەری سەرەكی هەسەدە لە هەردوو شاری مێنبەج و تەلرەفعەت بە هاوكاری لەگەڵ رووسیا دەچنە دەرەوە. دەشڵێت "ئانکارا داوێكی گەورەی درووستبوونی دەوڵەتی كوردی لە باكووری سووریا پووچەڵكردوەتەوە".
چاووش ئۆغڵو لە گوتارێكیدا، كە شەوی هەینی لەسەر شەممە پێشكەشیكردوە، ئاماژەی بەوەداوە، "داوە گەورەكە" لەلایەن چەند لایەنێكەوە دانراوە و لەپێشەوەیاندا فەڕەنسا و ئیسرائیل، كە ویستویانە دەوڵەتێك بۆ كورد لە باكووری سووریا دابمەزرێنن.
دەشڵێت "كرۆكی لێكتێگەیشتنی توركی-رووسی لە سووچی سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی فورات چوونەدەرەوەی یەپەگە-یە لەو ناوچەیەی، كە لە ڕۆژهەڵاتی فوراتەوە تا سنووری عیراق دەگرێتەوە و قووڵاییەكەشی 30 كیلۆمەترە.
هەروەها جەختیكردەوە، كە لەگەڵ ئەمریكییەكان پێشتر رێككەوتبون بۆ چونەدەرەوەی ئەندامانی هەسەدە لە هەردوو شاری تەلرەفعەت و مێنبەج، بەڵام رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكرا، ئێستا ڕووسەكان لەناوچەكەدان و هێزە كوردییەكانیش دەچنە دەرەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە