پەیامی کورد ... سییەکان دوای ڤیرووسی کۆرۆنا چۆن چاک دەبنەوە ؟؟؟
پزیشکی تایبەتمەند بە سییەکان چۆنیەتی چاکبوونەوەی سیەکانی دوای تووشبوون بە کۆرۆنا بەم شیوەیە شی دەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە دوای تووشبوونی کەسەکە بە ڤیرووسی کۆرۆنا ، سییەکان دەتوانن تووشی زیانی جیددی ببنەوە . ئەلێکساندەر کارابینێنکۆ ، پزیشکی تایبەتمەند بە سییەکان لە ڕووسیا دەربارەی چۆنیەتی ئەم زەرەرو زیانانە و هەروەها چۆنیەتی چاکبوونەوەی سییەکان شیکردنەوە دەکات .
ئەم پزیشک و پڕۆفیسۆرەی زانکۆی گشتی لێکۆڵینەوە پزیسکییەکانی پیرۆگۆف ڕایگەیاند : ڤیرووسی کۆرۆنای نوێ ، جۆرێک نەخۆشییە کە کارکردنی سیستەمی هەناسەدانی مرۆڤەکان تووسی کێشە دەکات و دەبێتە هۆکاری گەیاندنی زیانی زۆر بە سییەکان .لە سەرتاسەری جیهان ، زیاتر لە ٧.٥ میلیۆن کەس لە ئێستادا تووشی ئەم ڤیرووسە بوونە ، لەم ژمارەیە زیاتر لە ٣ میلیۆن کەس چاکبوونەتەوە . هەروەها لە ڕووسیا نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس چاکبوونەتەوە و هەندێکیش لەوانە کێشەی زۆی جیددی یان هەیە .
ئە لێردەدا جەختی کردەوە کە : لە دوای هەوکردن بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە لە سییەکاندا گۆڕانکاری فیرۆز وەکوو باقی نەخۆشییە هەوکەرەکاندا دەبینرێت . ڕەواڵی چاکبوونەوە دوای ڤیرووسی کۆرۆنا هاوشێوەی ئەوەی کە لە ئەنفڵۆنزای بەراز کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا گشتگیری جیهانی هەبوو لە بەرچاو گیراوە .
هەروەها ووتی : ژیمناستیکی هەناسەدان و هەروەها ڕژیمێکی بەهێزکەر هیچ بەربەستێکی نییە و دەتوانن ئەنجامی بدەن ، بەڵام هەموو ئەمانە پەیوەندی بە توانایی تاکەکەسی هەر کەسێکەوە هەیە کە بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بووە بۆ سەرلە نوێ چاککردنەوەی بنچینەی لەشی زیان پێکەوتوو وابەستە دەبێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە