پەیامی کورد … سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی موسڵمان كرد و چهند بابهتێكیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ شەممە 2021/5/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی موسڵمان کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی زانایانی ئیسلامیی کوردستان لە پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
لە دیدارەکەدا هەروەها جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی و هەبوونی هاوهەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە