حكومه‌تی عیراق ئاماده نییه به‌شێكی زۆر له‌پاره‌ی گه‌نجی ساڵانی رابردووی جوتیارانی هه‌رێم بدات، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: عیراق له‌سه‌ر زانیاری هه‌ندێك لایه‌ن كه كوردیشیان تێدایه، بڕیاریداوه پاره‌ی نیوه‌ی گه‌نمی ساڵانی رابردوو بدات و ئه‌وی دیكه‌ی نرخی بازاڕی بۆ ئه‌ژمار بكرێت.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند: بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2014 و 2015 و 2016 ده‌رچووه‌و بووه به‌چه‌كیش، به‌ڵام به‌شێكی پاره‌كه ده‌درێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌نرخی بازاڕه وه‌رده‌گیرێت، بۆیه هه‌رێم ئاماده نییه ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرێت.
وتیشی”سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانیمان كردووه، به‌ڵام پێیانوتوین بڕیار له‌ده‌سه‌ڵاتی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدایه، له‌م وڵاته‌دا هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێمه‌وه هه‌بێت، عه‌بادی خۆی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: "هه‌ندێك لایه‌ن كه لایه‌نی كوردیشیان تێدایه زانیاری‌یان داوه به‌حكومه‌تی عیراق، گوایه ئه‌و گه‌نمه زیاده له‌پشكی هه‌رێم و بازرگانه‌كان گه‌نمیان تێكه‌ڵ به‌گه‌نمی جوتیاران كردووه، ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیاریانداوه نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نجی ئه‌و ساڵانه بده‌ن و ئه‌وی دیكه‌ی به‌نرخی بازاڕه وه‌ربگرن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە