پەیامی کورد... سەرۆکی ئۆکراینا: لە ڕۆژانی شەڕدا ڕۆژانە ٣٠٠ سەربازی ڕووسیا کوژراون
سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، تا ئێستا ٣١ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون و ڕۆژانە ڕووسیا ٣٠٠ سەرباز دەکاتە قوربانی، ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووسیا پێشبینی نەدەکرد بەرگری ئۆکراینا بەو شێوەیە دەبێت و ئێستا هەموو هێزیان بەرەو بەرەکانی دۆنباس کۆ کردووەتەوە، بەڵام هیچ گۆڕانکاری و پێشڕەوییەکیان نەکردووە.
لەمبارەیەوە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاندووە: لە ٢٤ی شوباتەوە ڕۆژانە ڕووسیا گیانی ٣٠٠ سەربازی دەکاتە قوربانی، تا ئێستا زیاتر لە ٣١ هەزار سەربازی ڕووسی کوژراون، ئەو شەڕە بێ مانایەی دژ بە ئۆکراینا هەڵی گیرساندووە، ڕۆژێک دێت ژمارەی قوربانییانی ڕووسیا زۆر لەوە زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە: بارودۆخی پێشەوەی بەرەکانی جەنگی ئۆکراینا هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی نەکردووە، بە تەواوی بەرگری پاڵەوانانەی دۆنباس بەردەوامە. ئێمە بەڕوونی هەست دەکەین داگیرکەران باوەڕیان نەدەکرد بەرخۆدانی هێزەکانمان بەم شێوەیە بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە