بەشێكی دیكەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان گەیشتە هێزەكانی پێشمەرگە

بەشێكی دیكەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان گەیشتە هێزەكانی پێشمەرگە

پەیامی کورد … بەشێكی دیكەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان گەیشتە هێزەكانی پێشمەرگە

 

بەشێكی دیكەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش گەیشتە هێزەكانی پێشمەرگە كە لە ژمارەیەك كەلوپەلی سەربازی پێكهاتووە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، بەشێكی دیكە لە هاوكارییەكانی هاوپەیمانان گەیشتە هێزەكانی پێشمەرگە كە پێكهاتووە لە ژمارەیەك تانكەر و ئۆتۆمبێل و كەرەستە و كەلوپەلی لۆجستی سەربازیی.

 

پێشتریش هێزەكانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی سندوقی پشتیوانی مەشق و پڕچەككردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش كە لە ساڵی 2014ەوە جێبەجێ دەكرێت، ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەك و كەرەستە و كەلوپەلی لۆجستی سەربازییان داوەتە هێزەكانی پێشمەرگە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە