پەیامی کورد ... سەعدی پیرە : بە کۆبوونەوەیەک کێشە چارەسەر نابێت ، بەڵام ئاو بە سەر ئاگردا کرا .
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ى شه‌وى رابردوى یه‌كیتی و پارتی به میوانداری نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كه له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بى سیاسی یه‌کیتی ده‌ڵێت "به كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵام ئاوی كرد به ئاگره‌كه‌دا".
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كیتی له‌لێداونێكدا ڕایگەیاند : "پارتى و یه‌كێتى ده‌مێكه هه‌وڵى ئه‌وه‌یان داوه كۆببنه‌وه، هه‌ر جاره و به‌هۆكارێك رێك نه‌ده‌كه‌وتن، كۆنه‌بوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى دوودڵى و نیگه‌رانى لاى خه‌ڵك درووستكردبوو، هه‌روه‌ها یه‌كێك بوو له كۆسپه‌كانى به‌رده‌م كاراتركردنى دام و ده‌زگاكانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگاكانى تر".
راشیگه‌یاند "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی دوێنێ گرینگ و زۆرباش بوو، ئاوێك به‌ئاگره‌كه‌دا كرا، هیوادارین له‌دواى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئیتر هه‌ردوولا بكه‌ونه گفتوگۆ، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌یه، بابه‌تێك هه‌یه، گرفتێك هه‌یه له‌بابه‌تى كێشه‌ی ئه‌منى و دارایى و مووچه‌ى خه‌ڵك له رێگه‌ى گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه به‌باشترین شێوه چاره‌سه‌ربكرێت".
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ووتیشى "كێشه‌ی ئه‌وه نه‌ما بڵێى كه‌ى كۆده‌بنه‌وه، واته ئه‌وه ده‌كه‌وێته‌سه‌ر شانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى بكه‌ونه په‌یوه‌ندیكردن و دانانى كاتێك، له‌به‌رئه‌وه‌ی به كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌رناكرێن، به‌ڵكو ده‌بێت زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی جه‌ختیكرده‌وه، كێشه‌كان گه‌وره‌ن، بۆ نمونه بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان له ڕووى ئه‌منییه‌وه، له‌شكركێشى هه‌موولایه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان و ره‌وشی دارایى خه‌ڵك هه‌مووى پێكه‌وه پێویستى به گفتوگۆى چڕ‌وپڕ و دوورودرێژ هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌مانه هه‌مویان گرنگن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە