پەیامی کورد ... بە هۆی داوەتێکی نان خواردنەوە زیاتر ٣٠ کەس تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا دەبن
كەركووك، بەهۆی داوەتێكی نانخواردنەوە، كە لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا رێكخراوە، زیاتر لە ٣٠ كەس تووشی ڤیرووسی كۆرۆنا بوون، شانەی قەیرانەكانی پارێزگاكەش سكاڵای یاسایی لەسەر رێكخەری ئەو داوەتە و رێكخەری شەكراوخواردنێكی دیكە تۆماردەكات.
لە ڕاگەێندراوێكدا شانەی قەیرانەكانی پارێزگای كەركووك ئاشكرایكردووە، سكاڵای یاسایی لەسەر رێكخەری ئەو خوانە تۆماردەكەن، كە لە رۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا لە گەڕەكی غرناتەی شاری كەرکووک رێكیخستبوو و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٠ كەس تووشی ڤیرووسی كۆرۆنا ببون، هەروەها سكاڵای یاساییش لەدژی رێكخەری ئەو شەكراوخواردنەش تۆماردەكەن، كە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە گەڕەكی عەرەفەی شاری كەركووك ئەنجامدراوە.
شانەی قەیرانەكانی كەركوك راشیگەیاندووە، خاوەنی ئەو داوەت و شەكراوخواردنەوەیە سەرپێچی رێنماییەكانی لیژنەی سەلامەتی نیشتمانی و بڕیارەكانی شانەی قەیرانەكانیان كردووە.
شانەكە داواش لە بنكەكانی پۆلیس، موختار و هاووڵاتیانی كەركووك دەكات بڕیارەكانی خۆپارێزی جێبەجێبكەن و پابەندی یاسای تەندرووستی گشتی بن و رێگە نەدەن هیچ گردبوونەوەیەك ئەنجامبدرێت.
دوێنێ چوارشەممە فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك تووشبوونی ٣٥ كەسی بە ڤیرووسی كۆرۆنا راگەیاند، كە چواریان منداڵی ساوان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە