پەرلەمانتارێکی عێراقی نامەیەکی کراوە ئاراستەی حەیدەر عەبادی کرد و لێی پرسی ئاخۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا بۆ خۆشەویستانی تۆن و کریستیان و جوو و ئێزدی و سابیئە و کورد و تورکمان مافیان نییە؟.
میسال ئالوسی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر راگرتنی گه‌شته نیوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی توند ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ده‌كات.
له نامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی حكومه‌تی ئیتیحادی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ڕووی ئه‌وانه‌دا كرایه‌وه كه ده‌خوازن بچنه عه‌مره و حه‌ج و موماره‌سه‌ی بیروباوه‌ڕی ئاینی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام جه‌نابی ده‌وڵه‌تمه‌داری به‌ڕێز، رێگه‌م بده به خوای كه‌عبه سوێندت بده‌م كه من و تۆ باوه‌رمان پێیه‌تی، به‌ڵێ جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران، له كام ئایه‌ت و ده‌قی قورئانی و حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر و ئیمامه پاكه‌كاندا به تۆ گوتراوه، موسڵمانه‌كان مافیان هه‌یه فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌كاربهێنن. به‌ڵام كریستیان و ئێزدی و یه‌هوودی و به‌هائی و عه‌ره‌بێك كه‌س ناپه‌رستێت یان كورد و توركمانێكی بۆیان نه‌بێت؟، ئایا له كام بڕگه‌ی ده‌ستووردا هاتووه فڕۆكه‌خانه‌كان تایبه‌ته به‌وانه‌ی خۆشته‌وێن و حه‌ز به چاره‌یان ده‌كه‌یت".
ئالوسی له عه‌بادی پرسیوه: ئایا مرۆڤێكی دیكه كه حاجی نه‌بێت هاووڵاتییه‌كی دیكه‌یه و نرخ و مافی كه‌متره له‌لات ئایا جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیرانی سه‌ركه‌وتوو، جه‌نابتان ده‌زانن ئه‌وانی دیكه‌ش نه‌خۆشی دریژخایه‌نیان هه‌یه و هه‌یانه چووه‌ته ته‌مه‌نه‌وه‌و خێزان هه‌یه نیوه‌یان له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانین و نیوه‌كه‌ی دیكه‌یان له ده‌ره‌وه‌ن وه‌ك ئه‌و كاته‌ی جه‌نابت بێ وڵات و ده‌ربه‌ده‌ر بوویت و رۆژئاوا رێگه‌ی پێدایت و نرخی بۆ دانایت تا تۆ و زۆری دیكه‌ی وه‌ك تۆ له‌وێ بژین، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه عێراقێك كه له دیكتاتۆریه‌ت و حزبه‌كه‌ی و سه‌ددامه‌كه‌ی رزگار بكرێت و دواتر هه‌موو پێكهاته‌كانی بخرێته نێوان به‌رداشی دزینی رزق و نیشتمان و به‌هاكانی به‌ناوی ئایین و نزا و كردنه‌وه‌و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی بۆ ده‌ستكه‌وتنی خێر و چاكه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە