قەرەبووی زیان لێکەوتووانی رووداوەکانی کەرکوک دەکرێتەوە

قەرەبووی زیان لێکەوتووانی رووداوەکانی کەرکوک دەکرێتەوە

پەیامی کورد... قەرەبووی زیان لێکەوتووانی رووداوەکانی کەرکوک دەکرێتەوە


سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، قەرەبووی ئەو هاوڵاتییانە دەکەنەوە کە بەهۆی رووداوەکانی کەرکووکەوە زیانییان پێگەشتوە و پارێزگاری کەرکوک داوای لەو ‌هاوڵاتییانە کرد لە بنکەی پۆلیسی رەحیم ئاوا سکاڵا تۆمار بکەن.

رۆژی یەکشەممە، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لە راگەیاندراوێکدا داوای لەو هاوڵاتییانە کردووە کە لە رووداوەکانی کەرکوکدا زیانیان پێگەیشتووە سکاڵا تۆمار بکەن و لە داهاتوودا قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زیانیان لێکەوتووە لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە ئێوارەی شەممە بەهۆی داخستنی رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک و هەولێر گرژیی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان پێکهاتە عەرەب و کوردەکانی شاری کەرکوک و دواتر هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بە نێو خۆپیشاندەراندا کرد و بەهۆیەوە چوار کەس شەهید بوون و 16 کەسی دیکە برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە