پەیامی کورد ... پڕۆژەی تاقیکردنەوەی چەکگەلی ڕووسی لە بەستەڵەکی باکوور جارێکی دیکە دەخرێتەوە کار
ئەنێستیتۆتی ناوەندی لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەربارەی ئۆتۆمبێلگەلی دەقیقی جۆری TsNIITOCHMASH ، بەشێک لە دامەزراوەی ڕۆستێک ی ڕووسیا " کاری تاقیکردنەوەی تایبەت بۆ تاقیکردنەوەی چەک لە ناوچەی بەستەڵەکی باکوور ، سەحراکان و لە باقی ئەو ناوچانەی دۆخی دژوار و قورس یان هەیە کە لە دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکیتی شەورەوی سۆسیالیست داخرابوو جارێکی دیکە کارەکانی دەست پیدەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ووتەبێژی ئەنێستیتۆتی ناوەندی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی ڕووسیا دەربارەی دەربارەی ئۆتۆمبێلگەلی دەقیقی جۆری TsNIITOCHMASH ، بەشێک لە دامەزراوەی ڕۆستێک ی جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ووتی : لە ناوەندی تاقیکردنەوەیکانی TsNIITOCHMASH ، ڕەوەندی پێدانی مووڵەت ی باشی و باڵایی کاڵاکە بۆ أووری تاقیکردنەوە لە تاقیگە بۆ تاقیکردنەوەی هاویشتنی چەکگەلی سووک ، نارنجۆک هاوێژەکان و تۆپگەلی کالیبری بچووک ی تایبەت " کالیبر تاکوو ٣٠ میلی مەتر " لە گەرمایی زۆر بەرزی ٦٠ دەرەجە ی ژێر سفر تاکوو ٦٠ دەرەجەی سانتیگراد سەرەوەو دۆخی دژواری دیکە وەکوو " تۆز و خۆڵ و باران " بە کۆتا گەیشتووە .
لە سەرەتاکانی دەیەی ١٩٩٠ ، هیچ بوودجەیەک لە ڕووسیا بۆ پارێزگاریکردن و پاراستنی ئەم پێگە تاقیکارییە تەرخان نەدەکرا و لە دەرئەنجام دا ناچار بوون ئەو پڕۆژەیە دابخەن . لە دەرئەنجام دا تاقیگاکە خراپ و کەل و پەلەکانی کۆنە بوون .
سیرگی کاراسۆف ، سەرۆکی ناوەندی زانستی و تەکنیکی تاقیکردنەوەکان و لێکۆڵینەوە ئەنجام دراوەکانی چەکەکان و کەلە و پەلە سەربازی و نیزامییەکان و بە تایبەتی لە TsNIITOCHMASH ، ئاماژەی کرد کە پسپۆڕان سەرکەوتوو بوونی تەکنۆڵۆژیای زۆر جێگای ئاماژەدان و تایبەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەی چەکەکان ئەنجام بدەن و جارێکی دیکە نوێی بکەنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە