سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی كورد له‌ سووریا ده‌كاته‌وه‌

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی كورد له‌ سووریا ده‌كاته‌وه‌
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی كورد له‌ سووریا ده‌كاته‌وه‌

پێنجشه‌ممه‌ 2025/11/27 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانی كورد له‌ سووریا (ENKS) به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی (ENKS)‌، دوایین پێشهاته‌كانى سووریا و دۆخى كورد و پێكهاته‌كانى دیكه‌یان له‌و ووڵاته‌ خسته‌ ڕوو و باس له‌ ڕۆڵى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دانووستانه‌كان دا كرا.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ پێویستی یه‌كڕیزى و لێكگه‌یشتنى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان كرده‌وه‌ و دووپاتى كرده‌وه‌ كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری پرۆسه‌ى دانووستانه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى به بنه‌ماى سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنى ووڵاته‌كه‌ له‌قه‌ڵه‌م دا.‌

لاى خۆیانه‌وه‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی (ENKS)‌، سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له‌ سووریا و پشتگیری به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە