پەیامی کورد … تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ ئەشرەف غەنی و بەرپرسانی حکومەتی پێشوو دەرکرد
بهرپرسێكی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند: لێبوردنی گشتیی بۆ سەرجەم بەرپرسانی حکومەتی پێشوو دهركراوهو، به سەرۆکی هەڵهاتووی ئەو وڵاتەشەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی "جیو پاکستان"، خەلیل ڕەحمان حەقانی کە بەرپرسێکی باڵای تاڵیبانە ڕایگەیاند: تاڵیبان لێبوردنی گشتی پێشکەش بە ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان و عەمر صاڵح، جێگری سەرۆک کۆماری ئەفغانستان کردووە، ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە ئەفغانستان.
بهرپرسهكهی تاڵیبان دوای لهو ئەفغانیانەكرد، کە لەو وڵاتە هەڵدێن ئەو کارە نەکەن و، ئەو پڕوپاگەندەیەی بڵاوبۆتهوه تاڵیبان تۆڵە دەکاتەوە لەلایەن دوژمنانەوەیهو، دووره له راستیهوه.
ئهو بهرپرسهی تاڵیبان بەڵێنیدا، هەموو نەتەوەکانی دانیشتووی وڵات هەست بە ئارامی دهکەن و وتی: تاجیکان، بەلوچەکان، هەزارە و پشتونەکان هەموویان برای ئێمەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە