پێنج کەس لە شاری شنۆ دەستبەسەر کران

پێنج کەس لە شاری شنۆ دەستبەسەر کران

پەیامی کورد... پێنج کەس لە شاری شنۆ دەستبەسەر کران

ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەکراوانی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوی حەکیم میرزایی تەمەن ٢٨ ساڵ ئاشکرا بوو و بەمەش هەژماری دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی ڕابردووی ئەو شارە بۆ پێنج کەس بەر بووەوە.

پێشتر ناوی چوار هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی هیوا میرزایی (برای حەکیم)، ئارەش پیری، زاهیر مورادی و ئەنوەر پەیغامی بڵاو کرابوویەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پێنج هاووڵاتییە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ماڵی ئەم کەسانەیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دراوەتە پاڵ ئەم پێنج کەسە لە بەر دەستدا نییە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە