پەیامی کورد... کەمال کڵچدارئۆغڵو: لە خولی دووەمی ھەڵبژاردندا سەردەکەوم
کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی ھاوپەیمانی میللەت رایدەگەیەنێت، لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا سەردەکەوێت و دەبێت بە سەرۆک کۆماری تورکیا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەمال کڵچدارئۆغڵو لە ئەنقەر وتارێکی پێشکەشی ھەزاران لایەنگری پارتی گەلی کۆماری-جەھەپە کرد و وتی، ئەگەر ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکەوێتە خولی دووەم، ئەوا بە دڵنیایی سەرکەوتن تۆمار دەکات و دەبێت بە سەرۆک کۆماری تورکیا.
کەمال کڵچدارئۆغڵو وتیشی، ئەنجامە بەراییەکان دەریان خستووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەو متمانەیی گەلی بەدەستنەھێنا کە چاوەڕوانی دەکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە