پێشمەرگە و هێزی عێراقی لەسەر ناوچە جێ ناكۆكەكان رێكدەکەون

پێشمەرگە و هێزی عێراقی لەسەر ناوچە جێ ناكۆكەكان رێكدەکەون

پەیامی کورد     ...   پێشمەرگە و هێزی عێراقی لەسەر ناوچە جێ ناكۆكەكان رێكدەکەون .

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، شاندێكی باڵای وەزارەتی بەرگری عیراق لە هەولێرە و بە ئامادەبونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باس لە هاوئاهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان دەكەن.
لە سەر لە بەیانییەوە كۆبوونەوەكە دەستیپێكردوە و لەوبارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لە كۆبوونەوەكەدا چەندین دۆسیەی گرینگ لە دیارترینیان هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوولا تاووتوێ دەكرێت.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا، نوێنەرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئامادەن و لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی گفتوگۆكان دەبن.
كۆبوونەوەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و بەرگری عیراق بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكانی پێشوە بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی ناوچە جێ ناكۆكەكان بەتایبەتی ئەو ناوچانەی چەكدارانی داعش جمووجوڵیان تێدا دەكات.
شاندەكەی هەرێم لەلایەن لیوا جەمال ئێمینكی سوپاسالاری پێشمەرگە و شاندەكەی عیراقیش لەلایەن فەریق روكن عەبدولئەمیر شممەری سوپاسالاری سوپاوە سەرپەرشتی دەكرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە