سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى كۆنگرێسى ووڵاته‌كه‌ى ده‌كات و ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتی ده‌دات.
جۆبایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌نامه‌كه‌یدا بۆ گۆنگرێسى ووڵاته‌كه‌ى دووپاتیكردۆته‌وه، له‌دواى ٣١ى ١٢ى ٢٠٢١وه هیچ هێزێكى شه‌ڕكه‌رى ئه‌مریكى له‌عێراق نامێنێت.
بایدن له‌باره‌ى هێزه‌كانى تر‌ى ووڵاته‌كه‌ى وتوویه‌تى:"هێزه‌كانمان له‌یه‌مه‌ن دژى ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان شەڕ دەکەن و ئه‌و هێزانه‌ش له سەعوودیهن بۆ پارێزگارى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكایه له‌دژى هه‌ر هێرشێكى دوژمنكارانه‌ى ئێران".
هێشتا هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق نه‌كشاونه‌ته‌وه، داعش ده‌ستى به چالاكییه‌كانى كردۆته‌وه‌و ڕۆژانه هێرش و په‌لاماره‌كانى بۆسه‌ر سوپا و پێشمه‌رگه چڕكردۆته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە